Warning: "continue" targeting switch is equivalent to "break". Did you mean to use "continue 2"? in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php on line 318
Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php:318) in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/onecom-vcache/vcaching.php on line 614
Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php:318) in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/onecom-vcache/vcaching.php on line 622
Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php:318) in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-includes/feed-rss2.php on line 8
بە گشتی پێشوازێکی باش لە پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کرا و پاشان هەر لەو پێوەندیەدا لەگەڵ چەند کاناڵی ڕاگەیاندن و مێدیایی چاو پێکەوتن و لێدوانی ئەنجامدا.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بەم چەشنە بوو:
“لۆزان بەرهەمی نەبوونی یەکگرتوویی، یەکڕیزی،یەک گوتاری و بە گشتی پڕش و بڵاویی ناو ماڵی کورد بوو و ئەگەر دۆخی ناوماڵی کورد هەر وەک ئەو کات بێ، ئەوە لۆزانێکی تر چاوەڕانکراوە بۆ کورد.
لە ئەنجامی لێکترازان و دابەشبوونی بیر و هزر و عەقڵی کوردی و خۆ بەستنەوە بە دوو مەزهەبی شیعە و سوننی، نەتەوەی کورد نائاگایانە لە نێوان دوو داگیرکەری عوسمانی و سەفەویدا دابەش بوو کە لە ساڵی ١٥١٤ و لە شەڕی چاڵدێران دا خۆی نیشاندا.
دواتر لە ٢٤ی جولای ١٩٢٣ بە هۆی پەیمانی لۆزان جارێکی تر کوردستان دابەش کرایەوە و جیا لە ئێران و تورکیە بەشێک لە خاکەکەی درا بە دوو دەوڵەتی تازە دروستکراوی عێراق و سووریە.
دوژمنانی ڕاستەقینە و سوێندخواردووی گەلەکەمان و یەک لەوان ڕژیمی داگیرکەری تورکیە بە عەقڵیەتی کەمالیزمی عوسمانی و بە یارمەتی هەندێ وڵاتی زلهیزی ئەو کات داڕێژەر و دەستپێشخەری پەیمانی لۆزان بوون.
ناکرێ باسی لۆزان بکەین بەڵام ئاوڕێک لە سیڤەر نەدەینەوە کە لە ڕاستیدا ئامانج لە بەستن و گرێدانی پەیماننامەی لۆزان، لە باربردنی پەیماننامەی سیڤەر بوو کە تێیدا دان بە مافی نەتەوەی کورد و سەرورەیی سیاسیی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان دا دانرابوو.
پرسیارێک لێرە دا ڕووی لە سەرجەم تاکی کوردە، بە هەموو چین و توێژەکانیەوە.
ئایا هێز و لایەن و ئەحزاب و کۆمەڵگای کوردستان و ناو ماڵی کورد بە گشتی ، لە ماوەی ئەو ٩٩ ساڵە دا بۆتە خاوەنی یەک گوتار و یەکدەنگ و یەکڕیز؟
یان ناو ماڵی کورد، زیاتر لێک ترازاوە و پڕش و بڵاویی زیاتر باڵی بە سەر داگرتووە؟
هەموومان ئەوە باش دەزانین کە لە ئەنجامی شەڕ و خەبات بە دژی داگیرکەرانی کوردستان، قوربانییەکی زۆرمان داوە، ئایا لە ئاست ئەو هەمووە قوربانیدانە دا دەستکەوتی چاوەڕوانکراومان هەبووە؟
و دوایین پرسیار ئەوەی کە ئایا نەبوونی ئەو یەکدەنگی و یەک گوتاریە،کە ئێستاش لە ئارا دایە، زەنگێکی مەترسی نییە بۆ سەر لە نوێ دووپاتە بوونەوەی لۆزانێکی تر؟
هاوڕێیان، هەڤاڵانی خۆشەویست،
گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان:
پێویستە لە هەموو ئەو نەهامەتی و دابەشکاریانەی خاکی پیرۆزی کوردستان و لە ڕۆژ بە ڕۆژ و چرکە بە چرکەی مێژوو دەرس وەربگرین و ئیزنی دووبارە بوونەوەی مێژوو نەدەینەوە، جارێکی دیکە نەبینەوە کەوا سووری بەر لەشکری فارس و تورک و عەڕەب.
با ئیزن نەدەین دیسانەوە و جارێکی تر بە ناوی ئایین و مەزهەب و زاراوە و ناوچەگەرایی و یان وێژمانگەلی خودموختاری و فیدراڵی و کۆنفێدراڵی و برایەتی گەلان و ئەو چەمکە پاسیڤانە دابەشمان کەنەوە.
نەبینە چاوساخ و داردەستی داگیرکەران، با پێکەوە دەست بخەینە ناو دەستی یەک و پێش ئەوەی برای گەلان بین، خوشک و برا و پشت و پەنای یەک بین.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو دا سەرکردەیەکی گەنج و ژیری کورد، با ناوەکەشی بڵێم : بەڕیز جەنابی کاک بافڵ تاڵەبانی، لە دیداری یەکێتی دا پەیامێکی تایبەتی و گرینگ و پڕناوەرۆکی دا ، ئەوەیش ئەوە بوو کە ئەگەر یەکێتی پاڵپشتی لە ویست و داخوازیی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بکا ئەوە ئەو کات دەنگی ٤٠ ملیۆن کوردی لە پشتە و ئیتر هێز نییە کە بەرانبەر کورد بڵێ نا ، نە ئێران و نە ئەمریکا، هیچ کامیان ناتوانن بە کورد بڵێن نا .
هەل و دەرفەتی باشوور، دەستکەوتی ڕۆژئاوا ، بەرخودانی باکوور، شۆڕش و خەباتی ڕۆژهەڵات هەر هەمووی گرێدراوی یەک پرسە، پرسی کوردبوون و کوردستانی بوون، بۆیە پێویستیەکی هەنووکەییە کە وەک کورد لە دەوری یەک پلاتفۆرمی هاوبەشی نەتەوەیی و نیشتمانی کۆببینەوە، تاکوو ببین بە ئادرەسێکی بە هێز لە ئاستی جیهانی و نێونەتەوەییدا بۆ هێنانە گۆڕی ویست و داخوازیی گشتی نەتەوەی کورد کە بنیاتنان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە.
لە کۆتاییدا وەک هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو باوەڕە داین کە تاکە ڕێگەی ڕزگاری و ئازادیی نەتەوەکەمان لە ژێردەستەیی و داگیرکاریی داگیرکەرانی ، ئێرانی، عێڕاقی، سووریەیی و تورکیەیی ، خەبات و تێکۆشان و بەرخودانە لە پێناو گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەیی کە خۆی لە ئازادیی خاکی کوردستان و دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دا دەبینێتەوە .
]]>
رۆڵه‌و برا عه‌زیزه‌كانم!
برا به‌ش خوراوه‌كانم, میلله‌ته زوڵم لێكراوه‌كه‌م!
وام له دوایین ساته‌كانی ژیانمدا,
چه‌ند ئامۆژگارییهكتان ده‌كه‌م, وه‌رن به خاتری خوا چیتر دوژمنایه‌تیی یه‌كتری مه‌كه‌ن؛ یه‌ك بگرن‌و پشتتان وهیهكتری بده‌ن, له به‌رابه‌ر دوژمنی زۆردار‌و زاڵم بوه‌ستن, خۆتان به خۆرایی به دوژمن مه‌فرۆشن, دوژمن هه‌ر ئه‌وه‌نده ئێوه‌ی ده‌وێ, تا كاری خۆتان پێجێبه‌جێ دهكاو قه‌ت به‌زه‌یی پێتاندا نایه؛ له هه‌ر هه‌لێكدا بێ, قه‌ت لێتان نابوورێ.
دوژمنانی گه‌لی كورد زۆرن, زاڵمن, زۆردارن؛ بێبهزهیین؛ ره‌مزی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك, یه‌كگرتن‌و یه‌كبوونه؛ پشتگیریی ته‌واوی میلله‌ته. هه‌ر میلله‌تێك یه‌كیه‌تیی‌و ته‌بایی نه‌بێ, هه‌ر ده‌م ژێرده‌ستی دوژمنانی ده‌بێ, ئێوه گه‌لی كورد! هیچتان له گه‌لانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه كه‌متر نیه, به‌ڵكوو له پیاوهتیو غیرهتو لێهاتوویی؛ له زۆر له‌و گه‌لانه‌ی رزگار بوون له پێشترن. ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه له چنگی دوژمنه زۆردارهكانیان رزگاریان بوو, وه‌ك ئێوه‌ن؛ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خۆیان رزگار كردوه, یهكیهتییان له نێواندا هه‌بووه؛ با ئێوه‌ش وه‌كوو هه‌موو گه‌لانی رووی زه‌وی, چیتر ژێرده‌ست نه‌بن؛ هه‌ر به یه‌كگرتن‌و حه‌سوودی به‌یه‌ك نهبردنو خۆنه‌فرۆشتن به دوژمنان له دژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌توانن رزگار بن.
براكانم! چیتر فریوی دوژمن مه‌خۆن؛ دوژمنی كورد له هه‌ر رهنگو ده‌سته‌و قه‌ومێك بێت, هه‌ر دوژمنه, بێروحمه, بێویژدانه؛ روحمتان پێناكا, بهیهكترتان به‌كوشت ده‌دا؛ تهماحو وه‌به‌ر ده‌نێ؛ به درۆ‌و فڕوفێل به‌گژ یهكترودا ده‌كا؛ له‌ناو هه‌موو دوژمنه‌كانی گه‌لی كورد, دوژمنی عه‌جه‌م له هه‌موویان زاڵمترو مهلعوونترو خوانهناسترو بێبه‌زه‌ییتره؛ له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد ده‌ست ناگێڕێته‌وه؛ هه‌ر به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد, غهرهزو كینه‌ی ریشه‌داری هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی.
ته‌ماشا كه‌ن, بڕوانن ته‌واوی گه‌وره پیاوانی گه‌له‌كه‌تان, له سمایل ئاغای شكاكه‌وه بگره؛ تا جه‌وهه‌ر ئاغای برای‌و هه‌مزه ئاغای مهنگورو چه‌ندو چه‌ندین مرۆڤی دیكه, هه‌ر هه‌موویان به فریودان, ئارامیان كردنه‌وه‌و خه‌ڵكیان له پشت كردنه‌وه‌و ئینجا زۆر نامه‌ردانه, كوشتیانن؛ هه‌موو ئه‌وانه‌یان به سوێندو قورئان فریو دان كه گویا عه‌جه‌م نییه‌تی خێری له گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات, به‌ڵام هه‌ر كورده خۆش باوه‌ڕه‌و به سوێندو سۆزی عه‌جه‌م فریوی خواردوه‌و باوه‌ڕی پێ هێناون؛ كه‌چی تا ئێستاش به درێژایی مێژوو, كه‌س نه‌یدیوه تاكوو جارێكیش عه‌جه‌م به سوێندو واده‌و ئه‌و په‌یمانانه‌ی كه به سه‌رانی كوردی داوه, وه‌فای پێبكاو واده‌كانی له‌گه‌ڵ كورد به‌جێ بگه‌یه‌نێ؛ هه‌ر هه‌مووی درۆ‌و فڕوفێڵ بووه. جا وا من وه‌كوو برایه‌كی چووكه‌ی ئێوه, له رێگای خوادا, بۆ خاتری خودا پێتان ده‌ڵێم: یه‌كتر بگرن‌و قه‌ت پشتی یه‌كتر به‌رمه‌ده‌ن. دڵنیا بن ئه‌گه‌ر عه‌جه‌م هه‌نگوینتان بداتێ, دیاره ژه‌هری تێكردوه. به سوێندو به‌ڵێنی درۆی عه‌جه‌م فریو مه‌خۆن؛ كه ئه‌گه‌ر هه‌زار جار ده‌ست له قورئانی پیرۆزیش بدا‌و به‌ڵێنتان پێ‌بدا, دڵنیا بن مه‌به‌ستی فریودانی ئێوه‌یه, تاوه‌كوو فێڵێكتان لـێ‌بكا.
وا من له دوایین ساته‌كانی ژیانمدا به خاتری خودای گه‌وره ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م, پێتان دهڵێمو خوا بۆ خۆی ده‌زانێ كه من ئه‌وه‌ی له ده‌ستم هات, به سه‌رو بهگیانو تێكۆشان, به ئامۆژگاری‌و رێنوێنی‌و رێگه‌ی راست نیشاندانی ئێوه, درێغیم نه‌كردوه. ئێستاش له‌و ساتهداو له‌و بارودۆخه‌دا, دیسان پێتان راده‌گه‌یه‌نم كه چیتر فریوی عه‌جه‌م نهخۆنو باوه‌ڕ به سوێندو ده‌ست له قورئان دان‌و بهڵێنو سۆزه‌كانیان مه‌كه‌ن. چونكه عه‌جه‌م نه خوا دهناسنو نه باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر هه‌یه‌و نه باوه‌ڕیان به رۆژی قیامهتو حساب‌و كیتاب هه‌یه. له لای ئه‌وان ئێوه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوردن, با موسڵمانیش بن, تاوانبار‌و مه‌حكوومن, بۆ وان دوژمنن؛ سه‌رو ماڵ‌و گیانتان بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵه‌و به غه‌زای ده‌زانن, به‌ڵێنم وانه‌بوو من بڕۆم‌و ئێوه به ده‌ست ئه‌و دوژمنه دڵڕهشانهوه به‌جێ بهێڵم, زۆر جاریش بیرم له رابردوو‌و گه‌وره پیاوانمان كردۆته‌وه, كه عه‌جه‌م به فریوو سوێندو درۆ‌و حیله گرتوویاننو كوشتوویانن, چونكه له مه‌یدانی نه‌به‌ردیدا پێیان نهوهستانو نه‌یان توانیوه له به‌رانبه‌ریاندا رابوه‌ستن, ناچار به درۆ‌و فڕوفێڵ هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندوون, كوشتوویانن.
من ئه‌وانم هه‌ر هه‌موویان له‌بیر بوو؛ قه‌تیش باوه‌ڕم به عه‌جه‌مان نه‌كردوه؛ به‌ڵام عه‌جه‌م له پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئێره چه‌ندین جار وهڵامو راسپارده‌یان به نامه‌و به ناردنی كه‌سی ناوداری كورد‌و فارس به دانی بهڵێنو په‌یمانی یه‌كجار زۆر‌و بۆره‌وه كه ده‌وڵه‌تی عهجهمو شا خۆی نیه‌تی خێریان هه‌یه‌و ئاماده نین ته‌نانه‌ت دڵۆپێك خوێن له كوردستان بڕژێ.
ئێستا ئێوه ئه‌نجامی به‌ڵێنه‌كانیان به چاوی خۆتان ده‌بینن؛ ئه‌گه‌ر سه‌رانی هۆزو عه‌شیره‌ته كورده‌كانمان خیانه‌تیان نهكردباو خۆیان به حكوومه‌تی عه‌جه‌م نهفرۆشتبا, ئێمه‌و ئێوه‌و كۆماره‌كه‌مان وای به‌سه‌ردا نه‌ده‌هات.
ئامۆژگاری‌و وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه: با منداڵه‌كانتان بخوێنن, چونكه ئێمه‌ی میلله‌تی كورد هیچمان له میلله‌تانی دیكه كه‌متر نیه, ئیللا خوێندن نه‌بێ؛ بخوێنن بۆ ئه‌وه‌ی له كاروانی گه‌لان دوا نه‌كه‌ون, هه‌ر خوێندن چه‌كی كوشنده‌ی دوژمنه.
دڵنیا بن‌و بزانن ئه‌گه‌ر تهباییو یه‌كگرتن‌و خوێنده‌واریتان باش بێ؛ زۆر باشیش به‌سه‌ر دوژمنانتاندا سه‌رده‌كه‌ون, ئێوه نابێ به كوشتنی من‌و براو ئامۆزاكانم چاوتان بترسێ, هێشتا ده‌بێ زۆر كه‌سی دیكه‌ی وه‌كوو ئێمه له‌و رێگایه‌دا ]گیانی خۆیان[ به‌خت بكه‌ن؛ تا ده‌گه‌نه ئاوات‌و مه‌به‌ستتان.
دڵنیام له دوای ئێمه‌ش زۆر كه‌سی دیكه هه‌ر به فێڵ‌و دووڕوویی له به‌ین ده‌برێن.
دڵنیام زۆر له‌وانه‌ی له دوای ئێمه‌ش ده‌كه‌ونه داوی فڕوفێڵی عه‌جه‌مان, له ئێمه‌ش زاناترو لێهاتووتر ده‌بن, به‌ڵام هیوادارم كوشتنی ئێمه ببێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ دڵسۆزانی گه‌لی كورد. وه‌سیه‌تێكی دیكه‌م بۆ ئێوه ئه‌وه‌یه كه له خوای گه‌وره داوا بكه‌ن, هه‌ر چیهكتان بۆ سه‌رفرازیی ئه‌و گه‌له كرد, كۆمه‌كتان له ئه‌و بۆ بێ؛ دڵنیام خوای گه‌وره سه‌رتان ده‌خاو كۆمه‌كتان ده‌كا. ره‌نگه بڵێن ئه‌ی بۆ من سه‌رنه‌كه‌وتم, له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم: به‌و خوایه من سه‌ركه‌وتووم؛ چ نیعمهتێكو چ سه‌ركه‌وتنێك له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێستا وا من له رێگه‌ی گهلو میللهتو وڵاته‌كه‌مدا, سه‌رو ماڵ‌و گیانم له پێناوی ئه‌ودا داده‌نێم, باوه‌ڕ بكه‌ن من خۆم له دڵمه‌وه ئاره‌زووم بوو, ئه‌گه‌ر مردم به مه‌رگێك بمرم كه له حزووری خوا‌و ره‌سووڵی خوا‌و گهلو میلله‌ته‌كه‌مدا, روو سوور بم؛ بۆ من ئه‌و مه‌رگه سه‌ركه‌وتنه.
خۆشه‌ویسته‌كانم! كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه؛ هه‌ر وه‌كوو له ماڵه‌وه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه هه‌ر كه‌س له هه‌ر جۆره كار‌و كرده‌وه‌یه‌كدا ده‌یزانێ, ئه‌و كاره‌ی پێده‌سپێرن, ئیتر كه‌س مافی چاوچنۆكیی پێنیه, كوردستانیش هه‌ر ئه‌و ماڵه‌یه؛ ئه‌گه‌ر زانیتان كه‌سێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ماڵه كارێكی له ده‌ست دێ؛ لێی گه‌ڕێن با بیكا. ئیتر نابێ به‌رد بخه‌نه سه‌ر رێی‌و نابێ به‌وه دڵگیر بن كه یه‌كێك له ئێوه به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر كاری گه‌وره كه‌وتۆته سه‌ر شانی كهسێكو به‌ڕێوه‌ی ده‌با, دیاره لێی دهزانێو به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌تریش ]ی[ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌دا هه‌یه.
یه‌كیه‌تی‌و ته‌بایی له نێوان خۆتاندا بپارێزن, كاری نه‌شیاو له به‌رانبه‌ر یه‌كتردا مهكهنو چاوچنۆك مه‌بن؛ به تایبه‌ت له بهرپرسیاریهتیو خزمه‌ت كردن‌دا.
خوێندن‌و زانست‌و پله‌ی زانیاریتان به‌رنه سه‌ره‌وه؛ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر فریوی دژمنان بخۆن.
باوه‌ڕ به دوژمنان مه‌كه‌ن, به تایبه‌ت به دوژمنی عه‌جه‌م, چونكه به چه‌ند هۆو رێگاوه عه‌جه‌م دوژمنی ئێوه‌یه, دوژمنی گهلو نیشتمان‌و ئایینتانه. مێژوو سه‌لماندویه‌تی كه به‌رده‌وام له كورد به به‌هانه‌یه‌و به كه‌مترین تاوان دهتانكوژێو له هیچ تاوانێك به‌رانبه‌ر به كورد ده‌ست ناگێڕیته‌وه.
بۆ چه‌ند رۆژێك ژیانی بێ قیمه‌تی ئه‌م دنیایه خۆتان مه‌فرۆشن به دوژمن, چونكه دوژمن دوژمنه‌و جێگه‌ی هیچ باوه‌ڕ پێكردنێك نیه.
خیانه‌ت به یه‌كتری مه‌كه‌ن, نهخیانهتی سیاسی‌و نه گیانی‌و ماڵی‌و نامووسی, چونكه خیانه‌تكار لای خودا‌و مرۆڤ سووك‌و تاوانباره, خیانه‌ت به رووی خیانهتكاردا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تا ئێوه یه‌كتر نه‌گرن, سه‌رناكه‌ون؛ زوڵم‌و زۆر له یه‌ك مه‌كه‌ن, چونكه خوا زۆر زوو زاڵم له‌به‌ین دهباو نابوودی ده‌كا, ئه‌وه به‌ڵێنی خواوه‌نده بێكهمو زیاد, زاڵم دهڕووخێو نابوود ده‌بێ, خوا تۆڵه‌ی زوڵمی لـێدهكاتهوه.
هیوادارم ئه‌وانه له‌گوێ بگرن‌و خوا سه‌ركه‌وتووتان بكات.
وەک سعدی فەرموویەتی:
مراد ما نصیحت بود و گفتیم
حوالت با خدا کردیم و ر‌فتیم
خزمه تگوزاری گه ل و نیشتمان
قازی محه ممهد
]]>دوای كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەكەم، ساڵی 1920 بۆ گەلی كورد، دەرفەتێكی مێژویی هێنایە ئاراوە، بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن قەوارەیەكی سەربەخۆ، رۆژی (10)ی ئاگوست ، لە ناوچەی “سیڤەر”ی فەرەنسا، وڵاتانی هاوپەیمان، كە براوەی جەنگ بون، لەگەڵ نوێنەرەكانی دەوڵەتی عوسمانی، پەیماننامەیەكیان واژۆ كرد، تێیدا عوسمانییەكان دەستبەرداری ئەو خاكانە بون، كە پێشتر دەستیان بەسەردا گرتبو.
بەشێك لەو ناوچانەی، پەیماننامەی “سیڤەر” دەیگرتنەوە، خاكی كوردستان بوو، بەشێوەیەك نزیكەی (20%)ی كۆی خاكی كوردستان‌و نزیكەی نیوەی خاكی باكوری كوردستان، دەكەوتە چوارچێوەی ئەو نەخشە سیاسییە تازەیەی، كە لە ناوچەكەدا كار بۆ دروستكردنی دەكرا.
بەگوێرەی مادەكانی (88)و (89)و (90)ی پەیماننامەكە، بوار بۆ گەلی كورد رەخسا، قەوارەیەكی سەربەخۆ بۆ خۆی پێكبهێنێت، بەڵام سەرچاوە مێژوییەكان ئەوە ئاشكرا دەكەن، بەهۆی ناتەبایی سەركردەكانی ئەو كاتەی كورد‌و نەبونی كۆدەنگییەكی نەتەوەیی، كورد هەلەكەی لەدەستداو نەیتوانی بونی خۆی بسەلمێنێت.
پەیماننامەی “سیڤەر” بەشێوەیەك داڕێژرابو، بەشێك لە خاكی كوردستان، دەكەوتەژێر چاودێری وڵاتانی هاوپەیمانو بەشێكی دیكەشی دەخرایە سەر ئەو دەوڵەتەی، بڕیاربو بۆ ئەرمەنییەكان پێكبهێنرێت.
كۆمەڵێك هۆكار بونە كۆسپ لەبەردەم كورد، دەرفەتەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە، كە گرنگترینیان بریتی بون لە دژایەتییەكانی دەوڵەتی توركیای كەمالیو نەبونی بەرژەوەندیی وڵاتە زلهێزەكان لە ناوچە كوردییەكەدا، لەگەڵ نەبونی هەستی نەتەوەیی لای كوردەكان خۆیان.
توركیا بۆ پوچەڵكردنەوەی ناوەڕۆكی پەیماننامەی “سیڤەر”، هەوڵەكانی خۆی خستەگەڕو لەماوەی چەند ساڵێكدا، توانی وڵاتانی هاوپەیمان رازی بكات، بە واژۆكردنی پەیماننامەیەكی نوێ بەناوی پەیماننامەی “لۆزان”، تێیدا سەرجەم ئەو مادانەی “سیڤەر”ی هەڵوەشاندەوە، كە لەبەرژەوەندی كورددا بون.
بەهۆی جێبەجێنەكردنی پەیماننامەی “سیڤەر”و شوێنگرتنەوەی بە پەیماننامەی “لۆزان”، كوردستان نەك بەدو پارچەیی نەمایەوە، بەڵكو لۆزان كوردستانی بۆ چوار پارچە دابەشكرد بەسەر توركیا‌و ئێران‌و عێراق‌و سوریادا، بێجگە لەو ناوچانەی، كە یەكێتی سۆڤیەت دەستی بەسەردا گرتن.
رۆژی ٢٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٢٣ دەوڵەتە زلهێزەکانی ئەوکاتە لە لۆزانی سویسرادا بۆ وتووێژ سەبارەت بە کێشەی نێوان تورکیای نوێ و یۆنان کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە بۆ بەدواداچوون و درێژەپێدانی پەیماننامەی سیڤەر بوو، کە ساڵی ١٩٢٠ بە بەشداری نوێنەری نەتەوەی کورد لە فەرەنسا بەڕێوەچووبوو.
ئەگەر بەندەکانی پەیماننامەی سیڤەر جێبەجێ بکرابایە لەبەرژەوەندی کورد تەواو دەبوو، چارەنووسی گەلی کوردستان لە ئێستادا جیاوازتر دەبوو، یاخود ئەگەر کورد خۆی بیزانیبایە و سەری لە دیبلۆماسی دەربکردبایە، دەیتوانی بۆ دیوێکی باشتر هەڵیبگێڕێتەوە،
مخابن پەیماننامەی سیڤەر لەگۆڕنرا، بەڵام ئێستاش وەک بەڵگەنامەیەکی مێژووی دەکرێ سوودی لێوەربگیرێت.
وێڕای ئەوەی کە ئێستا پێگەی کورد لە جاران بەهێزترە، وێرای هەموو ئەو ئەگەرانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکرا، ئەگەر نێوماڵی کوردستانیان رێکنەخرێتەوە، ئەگەر هێزە سیاسیەکان بەرژەوەندی گەل و نیشتمان نەکەنە ئامانج و واز لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و کەسایەتی نەهێنن، ئەگەر کۆنگرەێکی سەرتاسەری بۆ هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان پێکنەیەت، ئەگەر پێداگری لەسەر منمنۆکی بکرێت، ئەوە لۆزانێکی تر لە کەمین دانیشتووە. بۆ ئەوەی لۆزانێکی دیکە بەرۆکمان نەگرێتەوە، دەبێ سەرکردەی رێکخراوە سیاسیەکان بەو ئامانجانەوە پێبەند بن کە لە پڕۆگرام و بەڵگەنامەکاندا تۆماریان کردوە. زۆر پێویستە رێکخراوە جۆراوجۆرەکان و مێدیاکان و مەڵبەندەکانی رۆشنبیری شێلگیرانە هەوڵی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵک بدەن و بە ماف و ئامانجەکانی نەتەوەیی و نیشتمانی ئاشنایان بکەن. هەروەها ئەرکی هەموو هێزە سیاسیەکانە کە بواری دیبلۆماسی چالاک و ئەکتیڤتر بکات. مخابن ئەو خەمساردیەی کە ئێستا لە هێزەکانی کوردستان سەبارەت بە پرسی نەتەوەیی دەبینرێت، خەڵک دەترسێنێ و لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ رایان دەگرێت، هەروەها پەڕۆشی هیزە بەرژەوەندخوازەکانی جیهان لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەمریکا بۆ پاراستن و گەورەکردنەوەی بەرژەوەندەکانی ئاماژەێکی ترسناکەو گەلی کوردستانیش ئاگادار دەکاتەوەو دەڵێت: بێ‌دار بن و هێزەکانتان کۆبکەنەوە چونکە لۆزان دەیەوێ خۆی نوێ بکاتەوە!!.
]]>