Warning: "continue" targeting switch is equivalent to "break". Did you mean to use "continue 2"? in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php on line 318
Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php:318) in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/onecom-vcache/vcaching.php on line 614
Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php:318) in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/onecom-vcache/vcaching.php on line 622
Warning: Cannot modify header information - headers already sent by (output started at /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php:318) in /customers/2/4/7/kurdnation.com/httpd.www/tv/wp-includes/feed-rss2.php on line 8
فەرشاد گردەکانێ مۆدێل و وەرزشوانێکی ناسراوی یارسانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خەڵکی شاری کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشانە
فەرشاد لە ئێستا دا نیشتەجێی وڵاتی بێلژیکە کە لە پاڵەوانێتی ئورووپا و بلژیک لە بەشی “جوجیتسو و گرپلینگ” چەندین پلەی قارەمانی دەستەبەڕ کردووە.
هەروەها لە بواری مۆدێل دا چالاکە و لەگەڵ چەندین براند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئورووپا کاری کردووه.
پاش بە دەست هێنانی پلەی یەکەمی ئورووپا، خەڵاتەکەی پێشکەش بە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرد و بەم بۆنەوە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەم وەرزشوانە کوردە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕێزدار کاکە فەرشاد گردەکانی
پیروزی جنابتان لە مسابقەکان زورانبازی لە ئاست ئوروپا و وە دەدستهاوردن مقام ئەوەڵ و گردن خەڵات و مەداڵ تەڵا بیە ماێەێ دڵخوەشی و شادی و فەخر ئەڕا ملەت کورد لە هەر چوار بەخش کوردستان و هەر لێوا هەڵویست کوردانە و جوامێرانەتان لە بەخشین خەڵاتەکەتان وە سەرجەم خەڵق کوردستان ئەڕا جارێکتر ئیوەێ لە لای مەردم و خەڵق کوردستان عەزیز و خوەشەویسترکرد.
وێرای تەبریک لە ملەت کورد وە گشتی و جنابتان و جامعەێ یارسان وە تایوەتی ئومێد پیروزی و سەرکەفتن ئەراتان کەیم و ئارەزوومەندیم کە لە کار و موبارزەت بەردەوام بیت.
هەمپەیمانی ئستقلال تەڵەبان کوردستان
]]>ئەو خۆپێشاندانە کە لە بەردەم سەفارەتی پاکستان لە فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو، لە لایەن بزوتنەوەی ئازادیی بەلووچستان ڕێکخرابوو.
هەئیەتێکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی مەسعوود پەژووهی، ئەندامی ڕێبەریی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو خۆپیشاندانەدا بەشداریان کرد و پشتیوانی خۆیان لە بزووتنەوەی ئازادی خوازیی بەلوچستان ڕاگەیاند.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ ساڵڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتی پاکستانە کە بەشێک لە خاکی بەلووچەکانی داگیرکرادووە و ڕێکخراوە بەلووچستانیەکان لە ئەمڕۆدا گرنگیان دا بە سەربەخۆ بوونی بەلووچستان و لەو خۆپیشاندانەدا ویست و داخوازیەکانی خۆیان بۆ سەربەخۆ بوونی بەلووچستان پێشکەش کرد و هاوکات دژی داگیرکاریو پاکستان ناڕەزایەتیان دەربڕی.
لەو کۆبوونەوەیە دا پەیامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە لایەن مەسعوود پەژوهیەوە پێشکەش کرا کە دەقی پەیامەکە بەم چەەشنە بوو:
دیارە ئێمە وەکوو نەتەوەی کورد لە ئێش و ئازاری نەتەوەی بەلووچ ئاگادارین و ئەوەش دەزانین کە زۆر نەتەوە لە جیهاندا وەزعی وەکوو وەزعی ئێمە وایە.
ئێمە لە باروودۆخی داگیرکراویدا بەسەر دەبەین و نەتەوە داگیرکەرەکان هەوڵ دەدەن ئێمە بتاوێننەوە و لە ڕیشە دەرمان بێنن، بەڵام ئەوان نازانن ئێمە ڕیشەمان لە سەر خاکمان چەقیوە و لەسەر ئەو خاکە ڕواوین.
تا ئەو کاتەی کوردستان و بەلووچستان لە مێشکی ئێمەدا زیندووە ئێمەش هەین و زیندووین و هەوڵ دەدەین زیندوو بمێنین.
گرنگیەکی تایبەتی هەیە لە سەردەمی خۆمان بە ڕوونی تێبگەین و ئاگادار بین.
ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە جیهان بە شێوازێکی زۆر توند بەرەو گۆڕانکاریەکی گەورە هەنگاو داوێ.
ئێمە لە مێژوودا زۆر جار تووشی ژینوساید هاتووین، بەڵام ئەم ژینوسایدەی کە لە ساڵەکانی داهاتوو لە ئێمە دەکرێت یەکسەر لە ڕیشە دەرمان دێنێت و دەبێت ئاگاداری بین، و تەنیا ڕێگاچارەمان بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵی سەربەخۆیی و هەروەها دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەییە.
ئێمە لە ڕاستیدا لە پێویستیەکی مێژوویی و ئێستایی دا بەسەر دەبەین. پێویستی مێژووییە کە هەموو نەتەوەکانی جیهان کە هیچ جێگایەکی تایبەتیان نیە لە جیهاندا و بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ لە پەراوێز خراون پێکەوە لە هاوپەیمانیەکی گرنگ دا بەشداری بکەن و هاوخەم و هاوسۆزی یەکتر بن.
بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە هاوپەیمانی و هاوخەمی خۆمان بۆ نەتەوەی بەلووچ ڕادەگەیەنین و هیوادارین پێکەوە بتوانین خۆمان ئامادە بکەین و خۆمان ڕێکخەین کە لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان و داگیرکەرانی بەلووچستان بەرەوڕوو ببینەوە تا بتوانین دەوڵەتی سەربەخۆی خۆمان ڕاگەیەنین.
پەیامی هاوپەیمانی لە گەڵ پێشوازیی بەلووچەکان بەڕەوڕوو بوویەوە و دواتر بە چەندین پەیام و وتنەوەی دروشم و ڕێپێوان کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە هات.
]]>بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی دیوار، ڕووناک لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا لە باتمان، سیواس، ماردین، ئەلبۆستان بینگال و دواجاریش لە زیندانی قەبزە زیندانی کراوە. لەم ساڵانەی دواییدا بەشداری لە چەندین مانگرتندا کردووە. ناوبراو لە ماوەی ئەو ساڵانەدا کە لە زیندان بوو تووشی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن و سستبوونی گورچیلە بووە، لە ئێستاشدا چارەسەری شێرپەنجەی مەمک وەردەگرێت.
ئایدن تەمەنی 19 ساڵ بوو کاتێک بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتێکی دژی ڕژێمی تورکیا دەستگیرکرا و پاش دادگایی کردن دواجار خرایە زندان.
ئەندامانی بنەماڵەی ئایدن، ئەندامانی کۆمەڵەی هاودەنگی و هاوکاریی سزادراوانی مەڕمەڕە (MATUHAY-DER)، ئەندامانی کۆمەڵگەی دایکانی ئاشتی، و ئەو خێزانانەی کە کەسوکاریان لە زیندانن، لەبەردەم زیندانی قەبزە گردبوونەوە و پێشوازییان لە ڕووناک کرد.
ئایدن لە وتارێکی کورتدا، ڕێزی لە یادی ئەو کەسانە گرت کە لە پێناو دیموکراسی و ئازادیدا گیانیان لەدەست داوە و وتی: “تا ئەو کاتەی تەنانەت یەک هاوڕێمان لە زینداندا مابێت، ئازادی بەدی نەهاتووە”. هەر وەها لە دڕێژدا یاد و سڵاوی کرد لە شەهیدانی ڕێبەر پێشەوا و سمکۆی نەمڕ… و ناوبراو داوای ئازاد کردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی کرد.
لەو دانیشتنە دا کە دا بەڕێز دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەڕانسەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیش تێیدا ئامادە بوو جەختکرایەوە لە کاری هاوبەش بۆ داکۆکی کردنی زیاتری مافەکانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەت هەوڵەکان بۆ دروست کردنی لۆبی کوردی لە ئورووپا.
لەو دیدارە دا سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵ و تێکۆشانی ی.ن.ک و بە ئاماژەدان بە پەیامەکەی هەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەکێتی دا باسی لە ڕۆڵی گرینگی یەکێتی لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و هێزی پشتیوانی یەکێتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و هیوای خواست کە یەکێتی لە ئێستاش دا نە تەنیا لە باشوور و ڕۆژهەڵات بەڵکوو لە ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان هەر هەمان ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی مێژوویی بگێڕێ .
لە دیدارەكەدا سەبارەت بە رەوشی سياسى كوردستان و ئێران و دواگۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچهكه و پەیوەندی نێوان هەردوولا گفتوگۆیانكرد و هەردوولا جەختیان كردەوە لە سەر هەماهەنگی و هاوكاری نێوان سهرجهم هێزو لایەنە ئازادیخوازەکان و كاركردنى زياتر بۆ لێك نزیك كردنەوەی ئەو هێزو لایەنانە و خۆ دوورگرتن لەهەر ناكۆكییەك.
لە درێژەی دانیشتنەکە دا بەڕێز هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی ی.ن.ک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پەیوەندی باش و کاری هاوبەش لەگەل حیزبە کوردستانیەکان و بەتایبەتی لە دەرەوەی وڵات و لە نێوان هێز و لایەن و کوردانی دیاسپۆرا.
هەر لەدیدارەكەدا سەرۆکى هاوپەیمانیى سەربەخۆییخوازانى کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیانی بە لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند بەرامبەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی ی.ن.ک سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانى ناوچەکە.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندى دۆستانەى نێوان هەردوولا و چۆنییەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كرا.
]]>کۆنفڕانسی بروکسێل لە ژێر دروشمی (ئێران و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی) بە بەشداریی هێز و لایەنی سەر بە نەتەوە غەیرە فارسەکان لە پارلمانی ئورووپا بەڕێوە چوو.
ڕۆژانی ٧ و ٨ی مانگی جوولای ٢٠٢٢ی زایینی کۆنفڕانسێک بۆ نەتەوەکانی غەیرە فارس لە پارلمانی ئورووپا ڕێکخرا و هەئیەتێکی ڕێبەریی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و بە بەشداریی هەیئەتێکی ڕێبەری پێکهاتوو لە بەڕێزان : سەردار وەلدەبەیگی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ، یۆنس ڕەحیمزادە و کاویان کەماڵی ئەندامانی دەستەی ڕێبەری هاوپەیمانی بەشدار بوون.
ڕۆژی ٧ی مانگ بە بەشداریی حیزب و لایەنەکان کورد، بەلووچ و عەڕەبی ئەلئەحوازی و چەندین سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکاری بیانی کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە پرس و مافی نەتەوە غەیرە فارسەکان خرانە بەر باس و تاوتوێکردن.
لە دەسپێکدا پاش بەخێرهاتنی لایەنەکان لە لایەن د. عارف الکەعبی و دەستەی بەڕێوەبەری دانیشتنەکە، بەڕێز جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بەو ئاماژەوە کە لایەنەکانی بەشدار خاوەن دوژمنێکی هاوبەشن و ئەمە ئێمە دەخاتە خانەی یەکریزیی تێکۆشان و چالاکی و یەکریزی لە خەبات دژی داگیرکەری ئێرانی، پاشان تەرکیزی کردە سەر ئەوەی کە دەبێ کێشەی ئازادی و سەربەستی نەتەوەی بن دەست لە هەر هەموو روویەکەوە هاوبەش و هاوکات چارەسەر بێت واتا کوردستان چۆن لە ئێران داگیرکراوە لە عێراق و سوریە و تورکیاش هەر بە هەمان شێوەیە و دەبێ لایەنەکان دان بەو ڕاستیە دابێنن.
سەرۆکی هاوپەیمانی لە درێژەدا وتی کە جوغرافیای جەعلی ئێران لەسەر بنەمای داگیرکردنی خاکی کوردستان و بەلووچستان و ئەلئەحواز و… دامەزراوە.
وڵاتانی عەڕەبی کە دەبوو پشتگیری لە خەباتی بەر حەققی کوردستان بکەن ، مەخابن دژبەری خەبات و تێکۆشانی سەربەخۆییخوازی گەلی کورد بوون و ئیسلام و ئایینیان وەک پاساوێک هێناوەتەوە.
لە درێژەدا بەڕێز سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی هاوپەیمانی سرنجی خستە سەر ئەو خاڵە کە ئامانجی هاوپەیمانی ڕووخانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران نیە و بەپێچەوانە خەباتی ئێمە بۆ گەیشتن بە سەروەری دووبارەی گەلی کوردە و کێشەی دەسەڵات لە تاران بۆ ئێمەی کورد گرینگ نییە و دەسەڵاتی ئێرانێکان به درێژایی مێژوو نیشانی داوە کە هیچ کام لە پەیماننامە و قەولەکانی میزی دانووسان وەدی ناهێنێنی و لە مێژووی ئێرانیەکان دا نیشانیان داوە کە لە مەیدانی شەڕ دا هەمیشە دۆڕاون و ئەگەر دەستکەوتیان هەبووە تەنیا لە سەر مێزی فێلکردن و دانیشتن دا هەیانبووە ، هەروەها گوتی: هیچ ئۆپۆزیسیۆنێکی ئێرانی دان بە ماڤە ڕەواکانی گەلی کورد و باقی گەلان دا ناهێنی و زۆرینەی جاریش دژایەتی ئەو مافە دەکا.
پاشان بەڕێز یۆنس ڕەحیمزادە ئەندامی دەستەی ڕێبەری هاوپەیمانی ئەماژەی کرد کە نیزامی فاشیستی ئێرانی نزیکە لە ڕووخان و یەکگرتوویی حیزب و بزووتنەوەگەلی سەربەخۆییخوازی گەلانی بن دەست لە ئێرانی جەعلی دا لە پێناو وەدیهێنانی ئامانجەکانیان زۆر گرینگە و ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەو پتانسیەلەی کە ئەو ڕەوتانە هەیانە بۆ دژایەتی لەگەڵ فاشیسمی ئێرانی و ئەوان تەنانەت لە هەلی دانووساندن دەکەنە گۆڕەپانی تێرۆر.
کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکەم بە ڕا و سەرنج و پرسیاری بەشداران و وەڵامی کۆڕگێڕان کۆتایی پێهات.
]]>قادر سەیاحی ساڵی ٢٦٤٤ی کوردی واتە ١٩٤٤ی زایینی لە شاری مهاباد لە دایکبووە، ئاوازدانەر، ژەنیاری کلارنێت و گۆرانیبێژ بوو و زیاتر لە 50 ساڵ چالاکیی هونەری هەبوو.
گۆرانییەکانی “یادم بکە”، “هەرتۆی قسەی عیشقم”، “گوڵی مهابادی” و “مەستی ئەوین” لە دیارترین بەرهەمەکانین. هۆگرانی قادر سەیاحی دەڵێن، قادر سەیاحی بەرهەمی زۆری نەبوو.
تەرمی قادر سەیاحی ئەمڕۆ دووشەممە گۆازرایەوە شاری مهاباد و لە بەشی تایبەت بە ناودارانی گۆڕستانی بداغ سوڵتانی مهاباد بەخاک سپێردرا.
]]>ڕۆژ : شەممە
ڕێکەوت : 02.04.2022
کات : 19:30 بەکاتی ئەورووپای ناوەندی
Navenda Revenda Kurdistanî Wê Webinarekê Ji Bo Salvegera Şehadeta Pêşewa Qazî Mihemed Li Dar Bixe
]]>ناوەندی ڕەوندی کوردستانی وێبنارێک بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد ساز دەکات
بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەلی کورد بۆ ئێمە وانەیەکە. بەدڵنیاییەوە دەسکەوتی زیاتر بەڕێوەیە و کەمتر لەمەش دڵخۆشکەر نابێ. ئێوە راسپێردراوی نەخشاندنی مێژوون لە داهاتوودا.
چۆمسکی لە کۆتاییدا بە زمانی کوردی گوتی: نەورۆز پیرۆز بێ.
]]>