ناوبراو لەم یارییانە کە بە میوانداری وڵاتی بێلژیک و بە بەشداری پازدە وڵات بەڕێوەچوو پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی لە کێشی 76 کیلۆگرەم دا بەدەستهێنا.
فەرشاد گردەکانێ مۆدێل و وەرزشوانێکی ناسراوی یارسانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خەڵکی شاری کەنگاوەری سەر بە پارێزگای کرماشانە
فەرشاد لە ئێستا دا نیشتەجێی وڵاتی بێلژیکە کە لە پاڵەوانێتی ئورووپا و بلژیک لە بەشی “جوجیتسو و گرپلینگ” چەندین پلەی قارەمانی دەستەبەڕ کردووە.
هەروەها لە بواری مۆدێل دا چالاکە و لەگەڵ چەندین براند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئورووپا کاری کردووه.
پاش بە دەست هێنانی پلەی یەکەمی ئورووپا، خەڵاتەکەی پێشکەش بە گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرد و بەم بۆنەوە هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەم وەرزشوانە کوردە کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ڕێزدار کاکە فەرشاد گردەکانی
پیروزی جنابتان لە مسابقەکان زورانبازی لە ئاست ئوروپا و وە دەدستهاوردن مقام ئەوەڵ و گردن خەڵات و مەداڵ تەڵا بیە ماێەێ دڵخوەشی و شادی و فەخر ئەڕا ملەت کورد لە هەر چوار بەخش کوردستان و هەر لێوا هەڵویست کوردانە و جوامێرانەتان لە بەخشین خەڵاتەکەتان وە سەرجەم خەڵق کوردستان ئەڕا جارێکتر ئیوەێ لە لای مەردم و خەڵق کوردستان عەزیز و خوەشەویسترکرد.
وێرای تەبریک لە ملەت کورد وە گشتی و جنابتان و جامعەێ یارسان وە تایوەتی ئومێد پیروزی و سەرکەفتن ئەراتان کەیم و ئارەزوومەندیم کە لە کار و موبارزەت بەردەوام بیت.
هەمپەیمانی ئستقلال تەڵەبان کوردستان